شاندێکی مەکتەبی تەنفیزی لقی پشدەری یەکێتی زانایان بەسەر دەکاتەوە

ئەمڕۆ چوار شەممە بەرواری ٢٦/٢/٢٠٢٠ بەڕێز مامۆستا مەلا ئەحمەدی خانەقا بەرپرسی لقی پشدەری یەکیەتی زانایان بە ئامادە بوونی بەڕێزان مامۆستا مەلا علی ئاوەژەیی جێگری لق و کارگێڕانی لق پێشوازیان کرد لە وەفدێکی مەکتەبی تەنفیزی و لیژنەی باڵای فتوای هەرێم کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان مامۆستا نجم الدین ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی و بەرپرسی لقی سلێمانی زانایان و دکتۆر محمد نصر الله ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان و بەڕێز دکتۆر عیرفان ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان و ئەندامی لیژنەی باڵای فتوای هەرێم کە بە مەبەستی ئاگادار بوون لە کارو چالاکیەکانی لقی پشدەر سەردانیان کردبوون. دوای گفتوگۆیەکی تێرو تەواو دەربارەی چەند تەوەرو باسێکی هەنوکەیی و گرنگ و پێشکەش کردنی چەند داواکاریەک بۆ خزمەتی زیاتری زانایانی دەڤەرەکەمان بەڕێزەوە بەڕێ خران.


ڕاگەیاندنی لق