لەسەر پرسی کۆرۆنا ستافێکی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەژداری کۆبونەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران دەکات

ئەمڕۆ پێنج شەمە ۲۷-۲-۲۰۲۰ بەئامادە بونی بەڕێزان ستافێکی کارگێڕانی لقەکەمان ،و بەڕێز بەڕێوەبەری ئەوقاف  بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران  کۆبونەوەی خۆی لەگەڵ مامۆستایانی ئاینی سۆران ئەنجامدا کەلەسەر ڕێنمای بەڕێز وەزیری ئەوقاف ئامادەکرابو بۆ گڤتۆو گەنگەشەکردنی چەند بابەتێکی هەنوکەی ،سەبارەت بە ڕێکخستنەوەی وتاری هەینی و پابەندبوون بە ناو نیشانی وتاری پێشنیارکراو، پاك وخاوێن ڕاگرتنی مزگەوتەکان لە ڕێگای خزمەتگوزارەکان چونکە مامۆستایانی ئاینی بەڕێوەبەری راستەوخۆی مزگەتەکانن، وەهەروەها تیشک خرایە سەر هۆشیارکردنەوەی هاوڵاتیان لە ووتاری هەینی بۆ جێبەجێ کردنی ڕێنمایی تەندروستی بۆ خۆپاراستن لە نەخۆشی کۆڕۆنا. دوربون لەهەمو پەتایەک .


ڕاگەیاندنی لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان