لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان سیمنارێک لەسەر کۆرۆنا ساز دەکات

ڕۆژی سێشەممە بەرواری 2020/3/3 لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان هەستا بە ئامادەکردنی سمینارێک


بۆ بەڕێز دکتۆر ئەژی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شقلاوە بەناونیشانی[ڕێکارەکانی خۆ پاراستن لە نەخۆشی کۆڕۆنا].


سەرەتا بەڕێز مامۆستا تحسین خۆشناو بەرپرسی لقی زانایان بەناوی ئامادەبوان بەخێرهاتنی بەڕێوەبەری نەخۆشخانە و ستافەکەی کرد.


دواتر دکتۆر ئەژین دەستی کرد بەپێشکەش کردنی سیمینارەکەزۆر بەجوانی بەوردی باسی لە نیشانەکانی ئەم نەخۆشیەو تەواوی ڕێکارەکانی چارەسەری و پێویستی خۆپاراستن بەهەمووشێوەیەک.


وەهەر وەها داوای لە مامۆستایانی ئامادەبو کرد کە هاوکاربن لە کەم کردنەوەی ترس و دڵە ڕاوکێ لە دڵ و دەرونی خەڵک.


لە کۆتاییدا مامۆستایان بە پرسیارو پێشنیارەکانیان سیمینارەکەیان زیاتر دەوڵەمەنترکرد.


ئێمە وەکو ستافی لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان سوپاسی پێشکەش کارو ئامادەبوان دەکەین خوای گەورە پاداشتی هەمولایەک بداتەوە.


ملا زهرالدین خیلانی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی شقلاوەی زانایان