یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی مەلا محمد دەربەندی دەکات

 دوێنێ 13ی3ی2020 بەهۆی کارەساتێکی دڵتەزێن سوهەیبی کوڕە گچکەی مامۆستا مەلا محمد دەربەندی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایانیش پرسەنامەیەک ئاراستەی مامۆستا دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


بەرێز مامۆستا مەلا محمد دەربەندی


بە رازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هەواڵی کۆچی دوایی (سوهەیبی کوڕتان)مان پێ گەیشت، کە بەهۆی کەوتنە ناو رووبارەوە کۆچی دوایی کرد.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە بەرێزتان و خانەوادەکەتان دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین ئەجری ئەو موسیبەتەتان بداتەوە سەبرو ئارامیتان پێ ببەخشێت.


انا لله وانا الیه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


14ی3ی2020