یەکێتی زانایان پرسەنامەک ئاراستەی مامۆستا مەلا عومەر بیلالی دەکات

بەهۆی کۆچی دوایی دایکی بەرێزیانەوە، یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان پرسەنامەیەک ئاراستەی بەرێز مامۆستا مەلا عومەر بیلالی کارگێری لقی رانیەی یەکێتی زانایان دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


بەرێز مامۆستا مەلا عومەر بیلالی


 بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە، ئەمرۆ هەواڵی کۆچی دوایی (دایکی) بەرێزتانمان پێگەیشت و هاوبەشی خەمتانین.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە جەنابتان و خانەوادەی بەریزتان و خزم و دۆستان دەکەین، لەخوای گەورە داواکاری جێگەی خوالێخۆشبوو بەهەشتی بەرین بێت و سەبرو ئارامی بەئێوەی بەرێزو خانەوادە بەرێزەکەتان ببەخشێت و پاداشتی بەخیرتان بداتەوە.


 


انا لله وانا الیه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


21ی۳ی۲٠۲٠