مامۆستا مەلا وەحید مزیری کۆچی دوای کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئەمرۆ ئێوارە1ی6ی2020 مامۆستا مەلا وەحید مزیری کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا وەحید مزیری


وێڕای رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا مەلا وەحید مزیری)مان پێگەیشت و خەمباری کردین.


مامۆستا کەسایەتیەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی و خاوەن هەستی نەتەوەیی و کوردپەوەر بوو، لە هەمان کاتدا کەسێکی دڵسۆزو ديندارو لێهاتوو بوو، وەک وتاربێژێکی سەرکەوتوو لە مزگەوتی (جمیل بۆتی) لە پارێزگای دهۆک جێدەستی خزمەتی دیارو بەرچاوو بووە.


مامۆستا لە رێزەکانی یەکێتی زانایان خزمەتێکی زۆری کردووە، بەتایبەت لەدوای ساڵی 1992دا، وەک ئەندامێکی کارای لقی دهۆکی یەکێتی زانایان و ئەندامی لێژنەی فەتواو دواتر بۆ بەرپرسی لێژنەی فەتواو کارگێری لق و وەرگرتنی بەشی راگەیاندن، کە لەو چوارچێوە چەندین بەرنامەی راگەیاندنی لە کەناڵەکان بەرێوە دەبردو چەندین خولی زانستیشی تایبەت بە زانایان لە سنوورەکە کردەوە.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە زانایانی سنووری پارێزگای دهۆک و خانەوادەو کەس و کاری دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


1ی6ی۲٠۲٠