مامۆستا مەلا محمدی نەقشبەندی کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

ئەمرۆ 21ی6ی2020 مامۆستا مەلا محمدی نەقشبەندی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا محمدی نەقشبەندی


وێڕای رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی کۆچی دوایی (مامۆستا مەلا محمدی نەقشبەندی)مان پێگەیشت.


مامۆستا زاناو کەسایەتیەکی ئاینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری راپەرین بوو، لە هەمان کاتدا کەسێکی دڵسۆزو ديندار بوو، جەنابی مامۆستا نزیکەی ١٠ ساڵ ئەندامی لێژنەی فتوای قەڵادزە بوو، وە دوای ڕاپەڕین یەکەم بەڕێوەبەری خوێندنگای ئاینی پشدەر بوو، لەبورای ئایینی و تەدریس خزمەتی دیارو بەرچاوو بوو.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە زانایانی دەڤەری پشدەرو خانەوادەو کەس و کاری مامۆستای رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


21ی6ی۲٠۲٠