ئەنجومەنی باڵای فەتوا: فرۆشتنی پلازمای خوێن حەرامەو کڕین و فرۆشتنی دروست نیە

لەفەتوایەکی تازەیدا ئەمڕۆ ۲۱ی٦ی۲٠۲٠ ئەنجومەنی باڵای فەتوا حوکمی بەخشینی پلازمای خوێن و شێوازی مامەڵەکردن پێیەوە روون کردەوە.


لەدەستپێکی فەتوایەکە هاتووە: ئەنجومەنی باڵای فەتوا بەخشینی پلازمای خوێنی پێ کارێکی پەسەندو چاکەخوازییە، کە کەسی چاکبوو لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پلازمای خوێنی خۆی ببەخشێت بەو کەسانەی کە دووچاری ڤایرۆسەکە بوون بە مەبەستی چارەسەر وەرگرتن.


لە فەتوایەکە ئاماژە بەوە کراوە، کە کڕین و فرۆشتنی ئەو جۆرە خوێنە دروست نیە، بەڵام دەکرێ ببەخشرێت بە سێ مەرج:


یەکەمیان: مامەڵەی پێوە نەکرێت و لە بەرامبەریدا پارە وەرنەگیرێت، چونکە ئەو پارەیە حەرامە.


دووەم: پێویستە کارەکە خۆبەخشی بێت دوور بێت لە ئیحراجی و فشارو (غصب الحياء).


سێهەم: پێویستە بە پێی راپۆرتی پزیشکی و لە ژێر چاودێری پزیشکیدا ئەو کارە ئەنجام بدرێت و کاردانەوەی خراپی نەبێت بۆ کەسی بەخشەرەکە، واتە موزاعەفاتی لاوکی نەبێت وەک کەم بوونەوەی بەرگری لەش.


لە کۆتایی فەتوایەکە ئاماژە بەوە کراوە کە: بەم سێ مەرجە دروستە بەخشینی پلازمای خوێن بە خەڵکێک کە دوچاری ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، بەڵکو خێرێکی زۆر گەورەیشە، دەبێتە هۆی رزگاری مرۆڤەکان لە مردن، خودایش فەرمویەتی" هەر کەسێک مرۆڤێک رزگار بکات لەمردن وەک ئەوە وایە کە تێکڕای مرۆڤەکانی رزگار کردبێت".


بۆ بینینی دەقی فەتوایەکە دەتوانن لێرە کلیک بکەن:


http://www.zanayan.org/t_detail.php?section=2&id=26552