بۆ کۆچی دوایی شێخ محمد شێخ عبدالکریم کەسنەزانی یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک رادەگەیەنێت

ئەمرۆ شەممە 4ی7ی2020 کەسایەتی و رابەری تەریقەی کەسنەزانی شێخ محمد شێخ عبدالکریم کەسنەزانی کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ)


خانەوادەی بەرێز جەنابی شێخ محمد شێخ عبدالکریم کەسنەزانی


وێڕای رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی کۆچی دوایی (شێخ محمد شێخ عبدالکریم کەسنەزانی)مان پێگەیشت.


مامۆستا شێخ محمد شێخ عبدالکریم کەسنەزانی زاناو کەسایەتیەکی ئاینی و رابەرێکی دیاری تەسەوف و تەریقەتی کەسنەزانی بوو، دیندارو خواناس و هەڵکەوتووێکی میوان دۆست و بەدرێژایی تەمەنی خزمەتێکی زۆری پەیڕەوانی تەریقەتی کردووە، بەردەوام حەزی خزمەت کردنی بەلاوە گرنگ بووەو خزمەت و هەوڵەکانی لەو بوارە دیارو بەرچاوە.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە خانەوادەو کەس و کارو تەواوی دەروێش و موریدو پەیرەوانی تەریقەتی کەسنەزانی و دۆستانی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت و جێگەی مەرحوم شێخ محمد شێخ عبدالکریم کەسنەزانی بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


4ی7ی۲٠۲٠