لقی شارەزووری یەکێتی زانایان کۆبوونەوەیەک ساز دەکات

بەئامادە بوونی بەڕێز مامۆستا شێخ غازی بەرپرسی لقی شارەزووری یەکیتی زانایانی ئاینی وکارگێڕانی لق و سەرجەم بەرپرسانی ناوچە کانی سنووری لقی شارەزوور کۆبوونەویەکیان ئەنجام دا.


سەرتای کۆبوونەوەکە بەچەند ئایەتێک لە قورئان دەستی پێ کرد، پاشان مامۆستا شێخ غازی وتەێکی پێشکەش کردوو تێیدا باسی کاروچالاکیە کانی لقی شارزووری کرد.


وەپیرۆزبایی هاتنەوەی جەژنی قوربانی پیرۆز لەسەرجەم  موسڵمانانی جیهان بەگشتی ، وەمووسڵمانانی کوردستانیش بە تایبەتی ،وەپاشان ئامادە بوان سەرنجوو بۆچونی خۆیان باسکرد،پاشان باسی کارو چالاکی بۆمانگی داهاتوو کرا..