مامۆستا مەلا شێخ سەیدەی دۆڵان کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

 ئەمرۆ 6ی8ی2020 مامۆستا مەلا شێخ سەیدەی دۆڵان کوڕی شێخ عەلی کوڕی مامە سەید نوری دۆڵان كۆچی دوایی كرد، بەو بۆنەوە یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا شێخ سەیدەی دۆڵان


بە رازیبوون بە قەدەری خوای گەورە، هەواڵی وەفاتی (مامۆستا مەلا شێخ سەیدەی دۆڵان کوڕی شێخ عەلی کوڕی مامە سەید نوری دۆڵان)مان پێگەیشت، مەرحوم کەسایەتیەکی سادەو دڵسۆزی مزگەوت و میحراب و زمان بەزیکرو ئەهلی خێرو چاکە بوو.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی لە زانایانی سلێمانی و خانەوادەو کەس و کاری رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی کۆچکردوو بەهەشتی بەرین بێت.


انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


6ی8ی۲٠۲٠