سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆرانی بەسەر دەکاتەوە

ئەمڕۆ 17ی9ی2020 بەمەبەستی لەنزیکەوە ئاگادار بوون لە رەوشی ئایینی و مامۆستایانی ئایینی دەڤەرەکە، بەرێز د. عبداللە ملا سعید ملا ویسی سەرۆکی یەکێتی زانایان لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران بەسەر کردەوە.


لە دانیشتنێکدا وێرای خۆشحالی دەربرین کۆمەڵێک پرس و پێشهات قسەو باسی لێوە کراو سەرۆکی یەکێتی زانایان سوپاسی هەڵوێستی زانایانی کرد بەتایبەت لە پرسی کۆرۆنا، هەروەها باس لە هەماهەنگی نێوان یەکێتی زانایان و ئەوقاف کرا بۆ زياتر خزمەتکردنی مامۆستایانی ئایینی و موسلمانان، وە سەرۆکی یەکێتی زانایان خۆشحالی خۆی دەربڕی بەو هەماهەنگیە جوانەی کە هەیە لە نێوان ئەوقافی سۆران و یەکێتی زانایان.