مامۆستا مەلا قادر حسین باباو کۆچی دوایی کردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات

 ئەمرۆ 26ی9ی2020 مامۆستا مەلا قادر حسین باباو زانای ئایینی و بەرپرسی پێشووی ناوچەی کەلەکچی و چرەی یەکێتی زانایان كۆچی دوایی كردو یەکێتی زانایان پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەکەی دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای گەورەو میهرەبان


(وَبَشِّرِالصَّابِرِينَ الَّذِينَ إِذَاأَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّاإِلَيْهِ رَاجِعُونَ)


خانەوادەی بەرێز مامۆستا مەلا قادر حسین باباو


ئەمرۆ هەواڵی وەفاتی کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی (مامۆستا مەلا قادر حسین باباو)مان پێگەیشت. کە دڵسۆزانە خزمەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلامی کردووەو کەسێکی دیندارو خوایست بوو، ماوەیەکی زۆر لە ریزەکانی یەکێتی زانایان و وەک بەرپرسی پێشووی ناوچەی کەلەکچی و چرەی یەکێتی زانایان خزمەتی کردووە.


بەو بۆنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی زانایانی لقی شێخان و خانەوادەو کەس و کاری رەحمەتی دەکەین، لەخوای گەورە داواکارین سەبرو ئارامی بە خزم و دۆستانی ببەخشێت و جێگەی مامۆستای رەحمەتی بەهەشتی بەرین بێت.


 


 انا لله وانا اليه راجعون


یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


26ی9ی۲٠۲٠