لقی شارەزوری یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی کۆمیتەی 8ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات

 ئەمڕۆ 27ی9ی2020 لەبارەگای لقی شارەزووری یەکیتی زانایان بەئامادەبوونی بەڕێزان م، شێخ غازی بەرپرسی لق و مامۆستا صلاح الدین جێگری لق و کارگێڕانی لق، پێشوازیمان کرد لەبەڕێزان کاک حمە ڕەزا لێپرسراوی کۆمیتەی ٨ ی سورێنی یەکیتی نیشتیمانی کوردستان و، کاک اسماعیل احمد لێپرسراوی کۆمیتەی ۲ ی سیدصادق و ژماریەک لەکارگێڕانی بەڕێزی هەردوو کۆمیتە.


لێپرسراوی هەردوو کۆمیتە پیرۆزباییان کرد لەمامۆستایانی لق و سەرجەم زانایان، بەبۆنەی یادی پەنجاساڵەی دامەزراندنی یەکیتی زانایانی ئاینی.


وەپاشان خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشی بە بەڕێز م شێخ غازی لەجیاتی هەموو زانایانی لق، لەپایی ماندووبوونو و ڕۆڵ و ماندوو نەناسی زانایان لەهەموو کاتێکدا بەتایبەتی لەسەردەمی کۆرۆنادا.


بەرپرسی لق و مامۆستایانی لق سوپاس و دەسخۆشیمان هەبوو بۆیان بۆ هەستی جوانوو خوێندنەوەیان بەرز دەنرخێنین و بەگەرمی پێشوازی کران و پاشان بەڕێزەوە خواحافیزی کران .