لەسەر پرسی کۆرۆنا لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان و ئیدارەی ناوچەکە کۆبوونەوەیەک ساز دەکەن

ئەمرۆ 15ی10ی2020 لقی گەرمیانی یەکێتی زانایان و بەرێوەبەرایەتی ئەوقافی گەرمیان لە دیوانی قائیمقامیەتی شارەکە کۆبوونەوەیەکیان ئەنجام دا.


 کۆبوونەوەکە بەئامادەبونی بەرێز قائیمقامی کەلار و بەرێوەبەری نەخۆشخانەی کەلار بوو، لەدانیشتنەکە بەرێز دکتۆر حارس باسی نەخۆشی کۆرۆناو چارەسەری خۆپارێزی کرد لەم نەخۆشیە نەگریسە کەتوشی جیهان بوە.


بەرێزیان داوایان کرد لەمامۆستایان رۆژی هەینی وشیاری بدەن بەخەڵکی کەلار کەنەخۆشیەکە لەگەرمیان زیادی کردوە تکایە پابەندی رێنمایەکان بن وە داوا بکەن لەئەهلی مزگەوت پابەندی رینمایەکان بن، هاوکات ئەرک و ماندوبو نی زانایانی بەرز نرخاند.


راگەیادنی لقی گەرمیان