سەرۆکی یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمی هێناوەو ناشتنی تەرمی پارێزگاری کۆچکردوو د.فرسەت سۆفی دەکات

 دوێنێ 19ی11ی2020 شاندێکی یەکێتی زانایان کە پێکهاتبوو لە بەرێزان د.عبدالله مەلا سەعید سەرۆکی یەکێتی زانایان و مامۆستا مەلا جەلال خەیلانی جێگری سەرۆک و مامۆستا شێخ نیاز دێگەیی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداریان لە مەراسیمی هێنانەوەو بەرێکردنی تەرمی پارێزگاری کۆچکردووی شاری هەولێر خوالێخۆشبوو دکتۆر فەرسەت سۆفی کرد.


مەراسیمەکە بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێم رێزدار نێچیرڤان بارزانی و سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان د.رێواس فایەق و ژمارەیەکی بەرچاوو لە وەزیرو ئەندام پەرلەمان و دیبلۆماتکارو پارێزگارەکانی هەرێمی کوردستان و بەرپرسانی حزبی و حکومی و کەسایەتی و خانەوادەی خوالێخۆش بوو د.فەرسەت سۆفی بەرێوە چوو.


هەر لەو مەراسیمە شاندی یەکێتی زانایان وەک وەفاو رێزگرتن بۆ خزمەت و دڵسۆزیەکانی پارێزگاری ناوبراو تاجەگولینەی وەفاداریان لەسەر تەرمی خوالێخۆشبوو د. فەرسەت سۆفی داناو نزای خێریان بۆ خواست.


دکتۆر فەرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر دوای نەخۆشکەوتنی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناو دواتر لەبەر ناجێگری باری تەندروستی رەوانەی تورکیا کراو دوای دوو هەفتە لە وەرگرتنی چارەسەری رۆژی 1ی11ی2020 کۆچی دوای کردو رۆژی دواتر تەرمەکەی لەرێی فرۆکەخانەی هەولێر گەیێندرایەوە هەولێرو دوای تەواو بوونی مەراسیمی پێشوازی تەرمەکەی بەرێ کرا بۆ گۆرستانی شێخ ئەحمەدو لەوێ بەخاک سپێردرا.