شاندێکی لقی رانیەی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات

رۆژی پێنج شەممە بەرواری 26/11/2020سەعات 10پێش نیوەڕۆ وەکو لقی ڕانیەی یەکیەتی زانایان بەشداریمان کرد لە کردنەوەی مزگەوتی کوردستان لەگەڕەکی ڕانیەی نوێ ناسراو بە کۆمپانیای ( لوتکە ) لەلایەن مامۆستا ئاکۆ ووتەی لقی زانایان پێشکەش کراو تێیدا باسی لە گرنگی و پێگەی مزگەوت کرد کە جێگای پەیامی خواناسی و دینداری و برایەتی و ئاشتەواییە.


 بەئامادەبوونی کۆمەڵێک لە مامۆستایان و زانایانی ئاینی وبەڕێوەبەری ئەوقافی ڕانیەو و  ڕیش سپی و پیاو ماقوڵان و گەنج و لاوانی خوێن گەرم و عاشقانی میحراب و مزگەوت و دانیشتوانی کۆمپانیای لوتکە مەڕاسیمی کردنەوەی مزگەوتی کوردستان کرایەوە، داواکارين لەخوای میهرەبان بەهەزاران قات پاداشتی بەخێری سەرجەم خێرخوازان و خەمخۆران و  لیژنەی سەرپەرشتیاران و وە هەرکەسێک بەهەر شتێک بەشداری لەدروستکردنی ئەم مزگەوتە جوان و نایابەدا کردووە..


راگەیاندنی لق