لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک لە زانکۆی چەرموو دەکات

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ڕێکەوتی (١٢/ ١/ ٢٠٢١) لە مەراسیمێکی شایستەدا مزگەوتی زانکۆ لە کەمپەسی بناری مەقانی زانکۆی چەرموو کرایەوە.


بە ئامادەبوونی بەڕێز مامۆستا شێخ عبدالوهاب بەرزنجی بەرپرسی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان مامۆستا مەلا عزیز جێگری لێپرسراوی لقی زانایان و بەڕێوەبەری ئەوقافی چەمچەماڵ مامۆستا مژدە و ژمارەیەک لە زانایانی ئاینی و پیاوماقوڵانی سنوری قەزای چەمچەماڵ و حاکم ڕەمک ڕەمەزان قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ و سەرۆکی زانکۆی چەرمو ( پرۆفیسۆر د. صلاح رضاسعيد) وياريدەدەرانی سەرۆکی زانکۆ و بەشێک لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانکۆی چەرموو و بنەماڵەی خێرخواز (ڕامان خالید فەقێ محمد زەنگەنە) مزگەوتێکی قەشەنگ و شایستە کرایەوە و هەریەکە لە بەڕێزان سەرۆکی زانکۆ و قائیمقام و بەرپرسی یەکێتی زانایان وتەیان پێش کەش کرد و سوپاس و دەستخۆشی زۆریان دەربڕی بۆ بنەماڵەی بەڕێزی فقێ محەمەدی زەنگەنە و هەرسێ کوڕەکانی کاک سەردار و کاک سالار و کاک خالید و کاکە ڕامانی کوڕی کاک خالید فەقێ محمد کە هەمیشەو بەکردار لە خزمەتی خەڵک و موسڵمانان و ئایندا بوون بە پێشکەشکردنی پرۆژە ی جوان و سەنگین و گرانبەها لە سنوری قەزای چەمچەماڵ و ناحیە و گوندەکانی و دەرەوەی سنورەکەش .


جێی ئاماژەیە مامۆستا شێخ وەهاب بەناوی کاک ڕامان خالد فەقێ محەمەد و بنەماڵەکەیەوە کە مزگەوتەکەی دروست کردبو وتی : ئێمە بە ئەرکی خۆمانی دەزانین کە خزمەتی خەڵک و نیشتیمانی خۆمان بکەین و بەڵێنمان داوە بەخوا کەمتەرخەمی نەکەین و هاوکار و هەماهەنگ بین لەگەڵ هەموان بە ئاراستەی بەرەو پێشبردنی کۆمەڵگەکەمان .