شاندىكی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان بەمەبەستی پیرۆزبایی دەست بەکاربوون چەند دامەزراوەیەک بەسەر دەکاتەوە

ئەمڕۆ 17ی1ی2012 شاندێکی باڵای لقەکەمان بە سەرپەرشتی مامۆستا مەلا خالد مەلەکی بەرپرسی لقەکەمان و کارگێرانی لق و بەرپرسی ناوچەکانی سۆران و دیانای زانایان سەردانی هەر یەکە لە بەڕێزان


عقید سەران بەرێوەبەر پۆلیسی گشتی سۆران


عقید عومر راواندزی بەرێوەبەری ئیقامەی سۆران


مقدم زرار حسین بەرێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی سۆران


مقدم یونس قادر بەرێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران


یان کرد بە مەبەستی پیرۆزبایی کردن لەو بەڕێزانەی کە جەنابیان دەست بە کاربوینە .


لە لایەن خۆیەوە مامۆستا مەلا خالد مەلەکی بەناوی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و سەرجەم مامۆستایانی ئاینی دەڤەرەکە پیرۆزبایی لە هەمو ئەو بەڕێزانە کرد داوای سەرکەوتنی بۆ خواست کە بە دڵسۆزی ئیش کاری خۆیان ئنجام بدان .


پاشان هەریەکەو لە لیخۆیەوە خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی و سوپاسی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و مامۆستایانی ئاینیان کرد بۆ پشتگیری کردنی جەنابیانو.پاشان ئامەدە بوان چەند پێشنیارێکیان خستنە ڕوو، بەڕێزیشیان بە سوپاسەوە پێشنیارەکانیان وەرگرت بۆ زیاتر خزمەتکردنی دەڤەری سۆران.


دواتریش سەردانی کوردستان تیڤیان کرد بەمەبستی پیرۆز بای ساڵ یادی دامەزراندنیان .