لقی سلێمانی يەكێتی زانايان كۆبوونەوەی ئاسايي مانگانەی خۆی ئەنجام دا

ئەمڕۆ بەرواری ۲٤ / ۱ / ۲۰۲۱ له باره گاي لق به سەرپەرشتی بەڕێز ماموستا ملا ( نجم الدین قادر ) بەرپرسی لق و جێگری بەرپرسی لق وە بە ئاماده بوني كارگيرانی لق و به رپرسي ناوچەكان كۆبوونەوەی ئاسايي مانگانەی لق ئه نجام درا.


لەو کۆبوونەوەیە وێرای باسکردنی کارو چالاکیەکانی ساڵی رابردوو، باس لە هەنگاوەکانی ئێستاو بەرنامەی کاری داهاتوو کرا، هەروەک لە بەشێکی تری دانیشتنەکە باس لە رۆڵ و خزمەت و خەمخۆری زانایانی ئایینی کراو تەئکید لە پێویستی هەماهەنگی نێوان یەکێتی زانایان و دام و دەزگاکانی تر کرایەوە.


هەر لەو کۆبوونەوە ئامادەبووان چەندین تەوەرو پرسی پەیوەست بە زانایان و رەوشی ئایینی گەنگەشە کردو چەندین پێشنیاز بۆ ئایندەی هەنگاوەکان خرایە روو.