هەولێر: بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری لە مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی دەکات

ئەمرۆ 23ی10ی2021 بەڕێز م.موسی شێخ یحیی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری لە ئاهەنگی پێدانی ئیجازە نامەی ملایەتی بۆ پۆلێک لە فەقێیان کرد کە لە لایەن بەڕێز د.لقمان جامیعی بەخشرا بە پێنچ فەقێ.


شایەنی باسە م.موسی باقلانی بەنوێنەرایەتی بەڕێز  د.عبداللە وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و وێڕای پیرۆزبای لە هەرپێنچ فەقێ بەبۆنەی وەرگرتنی بڕواناەی ملایەتی و لە بەرکردنی جوبەو مەندیلی ملایەتی و ئاۆژگاری کردن کە ئێستە ئێوە بون بە چێنشینی پێغەمبەران (سەلامی خوایان لەسەر بێت ) بەئەمانەتەوە دەبێ ئەم پیشە پیرۆزە بپارێزن و لە خزمەتی موسولمانان و خاک و وڵاتی خۆتان بن و ببنە مایەی رەحمەت بۆ خەلکی


دواتر دەست خۆشی گەرمی ئاراستەی بەڕێز د.لقمان جامیعی کرد و هیوای بەردەوامی وتەمەندرێژی بۆ خواست


لەدرێژەی قسەکانی سوپاس ودەست خۆشی ئاراستەی سەرجەم مامۆستایانی خاوەن حوجرە ی کوردستان کردو هیوای خواست حوجرەکان ئاوەدانتر بکرێن ، زیاتر پەرە بە خوێندنی حوجرەو فەقێیاتی بدەن .


م.رعدئۆمەربلی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان.