کۆبونەوەی ئاسایی لقی شقلاەی یەکێتی زانایان بەرێوەچوو

سەرلەبەیانی رۆژی دووشەمە 2021/12/13لەبارەگای لقی شقلاوەی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، بەسەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا تحسین خۆشناو  بەرپرسی لقی یەکێتی زانایان و  کارگێرو ئەندام و بەرپرسی ناوچەکانی سەربەلقی شقلاوەی یەکێتی  زانایان  کۆبونەوەی فراوانی مانگانەی لق ئەنجام درا سەرەتا بەرپرسی لق  باسی لەو کارو چالاکی و ڕاسپاردەکانی مەکتەبی تەنفیزی کرد، لەلایەن ئامادەبوانی کۆبونەوەکە گڤتو گۆی تێر و تەسەلی لەسەرکرا، دواتر لە سەر ڕەوشی زانایانی دەڤەرەکە و شوێنە ئاینیەکان و  چاودێری کردنی بڕیارەکانی کۆبونەوەی ڕابردوو کۆبونەوەکە زیاتر فراوانکرا ،و لە کۆتاییدا چەند بریارێکی نوێی پەیوەست بەزانایانی دەڤەرەکەو ناوچەکانی سەربەلق دەرکرا بۆزیاتر بەرەوپیشبردنی کاری رێکخراوەیی و ئەرکی ئاینی و نەتەوەیی زانایان .


هەندێک لە خالانەی بونە دەرەنجامی ئەم کۆبونەوەیە ئەوانەی خوارەوەبوون


1 بەردەوامی سیمینارەکان لە بارەگای لق و  وە فراوانتر بکرێت بۆ ناوچەکان


2 داواکردن لە لایەنی پەیوەندیدار بە جێبەجێکردنی خانووی زانایان لە سنوری پارێزگای هەولێر


3 بەردەوام بوون بۆ دابین کردنی هەویەو ناسنامەی یەکێتی زانایان کۆتا مۆلەت بۆ دروستکردنی هەویە مانگێکی ترە


4 ئاوڕدانەوەیەک لەو مامۆستایانەی کە پیشەی پێش نوێژو وتارخوێنی دەکەن بە خۆبەخشانە هەوڵبدرێت بۆ بوون گرێبەست لە لایەن وەزارەتی ئەوقاف و کارو باری ئاینی سودمەندبن لە پرۆژەی دروستکردنی خانووی زانایان


ملا زهرالدین خیلانی کارگێڕی لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان و بەرپرسی ڕاگەیاندنی لق