سەرۆکی یەکێتی زانایان سەردانی پارێزگاری دهوک دەکات

ئەمرۆ 14ی12ی2021 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە یاوەری بەرێزان زێندین مەولود بریکاری وەزارەتی ئەوقاف و د. دیار عزالدین راوێژکاری وەزارەت و سعود مستۆ بەرێوەبەری گشتی کاروباری ئێزیدیان و خالید جەمال بەرێوەبەری کاروباری مەسیحیان لە وەزارەتی ئەوقاف، سەردانی پارێزگاری دهۆکی کردو لەلایەک بەرێز د.عەلی تەتەر پارێزگاری دهوک بە گەرمیەوە پێشوازی کران.


لە دیدارێکی دۆستانە باس لە دوا پەرەسەندنەکانی پارێزگایەکەو رەوشی ئایینی و پێکەوەژیانی ئایینی لە سنوورەکە کراو لەو نێوەدا رۆڵی زانایانی ئایینی بەرز نرخێندرا، هەروەها چەند پرس و بابەتێکی تر گەنگەشەو گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.