خولێکی پێنج رۆژی بۆ مامۆستایانی ئایینی پارێزگای هەولێر بەرێوە چوو

رۆژی 16ی12ی2021 کۆتایی ھاتنی راھێنانێکی پێنج رۆژی بۆ مامۆستایانی ئایینی لەسەر ئاستی «ھەولێر ، سۆران ، مێرگەسور ، مەخموور ، کۆیە»، پێنج رۆژ حیوار و جەدەل و گۆڕینەوەی رای جیاواز لەبارەی «روانینی ئایین بۆ ئافرەت، کەم کردنەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان و پەرەپێدانی مرۆیی، دیدو ئاراستەی نوێ بۆ مومارەسەی نەھجی گوتاربێژی ئایینی».


ئاژانسی UNICEF سەپۆرتی دارایی لەئەستۆ گرتبوو.


بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و خێزان و بەهەماهەنگی لەگەڵ لقی هەولێری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان .


م.رعـد نوری ئۆمەربلی بەرپرسی ڕاگەیاندنی لقی هەولێری یەکێتی زانایان