لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتێک دەکات

ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی (18.12.2021 ) بە بەشداری لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان بە نوێنەرایەتی بەڕێز مەلا ابراهیم رەمەزان کارگێڕی لق و بەرپرسی ناوچەی بەردەڕەش ـ یەکێتی زانایان و بە ئامادەبونی بەڕێز بەڕێوەبەری ئەوقافی بەردەرش و بەرێوەبەری ناحییەی رۆڤیا و بەرێوەبەری پۆلیسی رۆڤیا وە بەئامادەبوونی ژمارەیەك لەمامۆستایانی ئاینی و ریش سپی وپیاوماقول و خەلکی دەڤەرەکە ،  مزگەوتی (فیردەوس ) لە گوندی (چەمە)  هاتەکردنەوە، ئەم مزگەوتە لە لایەن خێر خواز کێخوا (سلام حاجی انور فقی مرکی ) هاتووتە دروست کردن.


شایەنی باسە لە لایەن بەڕێز مەلا ابراهیم ڕەمەزان ووتەیەک بەناوی لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان و ئەوقافی بەردەڕەش ناحیەی ڕوڤیا پێشکەش کرا کە تێیدا وێڕای  دەست خۆشی و سوپاسکردنی خێرخواز ،  تیشکی خستە سەر ڕۆل و پێگەی مزگەوت لە ڕووی پرسەکانی ئایینی و کۆمەلایەتی نشتیمان پەروەری.