لقی چەمچەماڵ پیرۆزبایی لەبەڕێوەبەری گشتی ئەوقافی سلێمانی دەکات

ڕۆژی دووشەممە ۲۰/۱۲/۲۰۲۱ بەڕێز مامۆستا شێخ وەهاب بەرزنجی بەرپرسی لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان بەیاوەری بەڕێز سەرۆکی لیژنەی فەتوای لقی چەمچەماڵ مامۆستا عمر حمەرشید سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی پارێزگای سلێمانیان کرد بەمەبەستی پیرۆزبایی  لە بەڕێز مامۆستا هاوژین مەلا ڕەوف کەچەند ڕۆژێکە ئەو پۆستە تازەیەی ورگرتووە .


لەدانیشتنێکی کورتدا کەبەڕێز حاجی ئاکۆ بەڕێوەبەری ئەوقافی پارێزگای سلێمانیش ئامادەبوو مامۆستا شێخ وەهاب بەناوی لق و زانایانی ئایینی چەمچەماڵەوە وێڕای پیرۆزبایی و دوعای خێر و پێشکەشکردنی چەپکەگوڵی زانایانی ئایینی چەمچەماڵ هیوای خواست کەبەڕێزیان ڕۆڵی کاریگەر بگێڕن بۆخزمەتی ئەوقاف و زانایان و موسڵمانان بەگشتی.


لەبەرامبەردا مامۆستا هاوژین خۆشحاڵی دەربڕی بەو سەردانەو دوپاتی کردەوە کەزانایان توێژێکی زیندوون و بەدڵنیاییەوە خزمەتیان دەکەین و ڕێزیان لێ دەگرین و هەماهەنگیش دەبین لەگەڵ یەکێتی زانایان .