ناوچەی دیانای یەکێتی زانایان بە ئامادەبوونی سەرۆکی یەکێتی زانایان گەشتێکی بەهارە ساز دەکات

  رۆژی 21ی5ی2022 بە ئامادەبوونی بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان و بەرێز مامۆستا مەلا خالد مەلەکی بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتی زانایان و بەرێز د. پشتیوان سرێشمەیی بەرێوەبەری ئەوقافی سۆران و ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی ئایینی، ناوچەی دیانای یەکێتی زانایان گەشتێکی بەهارەی بۆ زانایانی ئاینی سنوری ناوچەکیان ئەنجام دا.


لەو بەهارە گەشتەدا کە ئامانج لێی خزمەت و کۆکردنەوەی زانایانی ئایینی بوو، هاوکات کۆمەڵێک وتاریش پێشکەش کران و گەشتەکە بووە مایەی خۆشحاڵی و سوودو گفتوگۆی چەند پرسێک.


بەرێز سەرۆکی یەکێتی زانایان لەو گەشتەدا وتارێکی پێشکەش کردو تێیدا باسی لە رۆڵی زانایان بەگشتی و ئەرک و هۆشیاری ئێستا بەتایبەتی کردو ئاماژەی بە چەند خاڵێکی گرنگ و پەیوەست بە مامۆستایانی ئایینی و چەند پرسێکی گرنگ خستە ڕوو.


دواتر بە چەند سرود و گێڕانەی بەسەرهاتی خۆش گەشتەکە کۆتایی هات و سوپاس و دەست خۆشی ئاراستەی بەرپرس و گارگێرانی ناوچەی دیانا كرا بۆ ئەم ميواندارييە.