لقی ئاکرێی یەکێتی زانایان کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕێکەوتی 22ـ 5ـ2022 ( لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان) بە سەرپەرشتی بەڕێز(مەلا عبدالمعید ملا احمد الامام/ ئاکریی )بەرپرسی لق و بە ئامادە بوونی کارگێڕانی لق و بەرپرسی ناوچەکان، لقەکەمان لە بارەگای خۆی لە شاری ئاکرێ پێنچەمین کۆبوونەوەی  ئاسایی خۆی بۆ سالی 2022 ئەنجامدا .


 تەوەرەکانی کۆبوونەوە بریتی بوون لە:


ـ گفتوگۆکردن لەسەر ژمارەیەک نوسراوو ڕاسپاردەکانی مەکتەبی تەنفیزی.


ـ خستنە ڕووی کارو چالاکیەکانی لق و ناوچەکان .


ـ سوپاسکردنی مامۆستایانی ئایینی لە هەردوو سنوری قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش بۆ ئەو ڕۆڵە گرنگەی هەیانبوو لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆز بە تایبەتی ئەو ووتارخوێنانەی  ووتاریان پێشکەش کرد و لە ڵاپەڕەی لقەکەمان بڵاو کرانەوە.


ـ گفتوگۆ لە سەر پرسی کردنەوەی خولی فێرکردنی قورئانی پیرۆز لە پشووی هاوین.


ڕاگەیاندنی لقی ئاکرێ ـ یەکێتی زانایان