لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دیداری زانستی هەفتانەی زانایانی ئایینی ئەنجام دەدات

ڕۆژی پێنج شەممە 2022/6/16 لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان لە میانی بەردەوامی دانیشتنی هەفتانەی زانایان و گەنگەشەی پرسە گەرم و گرنگەکان دیدارێکی بۆ زانایانی سنووری لقی شەقڵاوە رێکخست.


لەو دیدارە زانستیە کە ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی بەشدار بوون، باس لە (سەرەتاى دوست بونى  خيران و كرينكى بيدانى  له ناو دينه كان دا)کرا.


پێشکەشکاری بابەتی زانستی دیداری هەفتانەی ئەمجارە بۆ بەرێز مامۆستا مەلا ( عیماد برادۆستی )  بەناونیشانی ( گرینگیدان بە ڕێکخستن و جوان کردنی خێزان) بەرێوە چوو.


خۆشبەختانە دوای تەواو بوون و پێشکەش کردنی بابەتەکە زانایانی بەشداربوو بە پرسیارو سەرنج و کۆمێنتی خۆیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کردو سەرکەوتووانە دانیشتنەکە کۆتایی هات.


ملا زهرالدین خیلانی کارگێر لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان و بەرپرسی راگەیاندنی لقی شەقڵاوە.