وەزیری ئەوقاف و سەرۆکی یەکێتی زانایان سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بەرەوشی ئایینی لە هەرێم دەکەن

ئەمرۆ 20ی6ی2022، بە ئامادەبوونی بەرێز د.پشتیوان سادق وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی، د. عبداللە ملا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و زێندین مەولود بریکاری وەزارەت، د. حەسەن موفتی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای فەتوا، بەشداری کەسانی ئەکادیمی و بەرپرسانی وەزارەت و چەند مامۆستایەکی ئایینی، کۆبوونەویەک لە دیوانی وەزارەت بەرێوە چوو.


لەکۆبوونەوەکەدا د.پشتیوان سادق بەخێرهاتنی مامۆستایانی ئاینی و بەشدارانی کردو ئامانجی سەرەکی کۆبوونەوەی خستەروو ئەویش خۆی لە خزمەتکردنی مزگەوتەکان وەک دامەزراوەیەکی پیرۆزی ئاینی و چەند بابەتێکی تری پەیوەندیدار بەمزگەوتەکان دەبینێتەوە.


لە کۆبوونەوە چەند پرس و بابەتێکی هەنووکەیی و پەیوەست بە رەوشی ئایینی و تایبەتمەندی مزگەوت و رۆلی زانایان و پەیامی میانڕەوی و پێکەوەیانی ئایینی و گرنگی پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و سەقامگیری کۆمەڵگە.


تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بابەتی فەتوا بوو کە جەخت کرایەوە تەنها ئەنجومەنی  فەتوا بۆیان هەیە فەتوا بدەن و بۆ هیچ کەس و لایەک رێپێدراو نیە  فەتوا بدات.


لەکۆتایدا بەگۆڕینەوەی راو پێشنیاری بەشداران چەندین خاڵی بەسوود خرانەروو، بەئامانجی گەیشت بەخاڵە ھاوبەشەکانی لەخزمەتی مزگەوت و پەرەپێدانی گیانی تەبایی پێکەوەیی له كوردستان.