لە مەراسیمێکدا لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان سەری ساڵی کۆچی بەرز رادەگرێت

لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان بەئامادەبونی بەڕێزان مامۆستاعبدالحمید حمەفرج بەرپرسی لق و کارگێڕانی لق و بەرپرسی لیژنەی فتواو بەرپرسی ناوچەکانی هەڵەبجە و هەورامان و سیروان ئاهەنگی سەری ساڵی کۆچی و یادی کۆچی پێغەمبەری خۆشەویست درودی خوای لەسەر بێت و یاری غاری بەرز ڕاگرت ...


شەوی دووشەممە لەسەر سێ شەممە بەرواری 1 لەسەر 2ی 2022/8 بەئامادەبونی ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستایانی بەڕێزو ژمارەیەکی زۆر لەهاوڵاتیانی ئازیزی سنوری پارێزگای هەڵەبجە ئاهەنگی ساڵیادی کـــۆچ لەکەش وهەوایەکی تایبەت و ئیمانیدا بەڕێوەچوو ، بە بە شداری بەڕێزان مامۆستا مەلا طاهیر بامۆکی و مامۆستا مەلا ڕزگار حمەسلیم و هونەرەندی دەنگ زوڵاڵ مامۆستا شەهرامی منصوری و گروپە نازدارەکەیان .


جێگای خۆیەتی زۆر سوپاسی کەناڵەکانی ڕاگەیاندن بکەین بەتایبەت کەناڵی nrt4 کەسپۆنسەری ئاهەنگەکەی لەئەستۆ گرتبوو ... وە زۆر سوپاسی هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەین کەهاوکارمان بون وماندوبون لەگەڵمان  ...


خوای گەورە سەری ساڵی کۆچی بکاتە مایەی خێرو خۆشی بۆ گەلانی موسڵمان بەتایبەت گەلی کوردی ئازیزمان ...


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان