له كه‌شێكی ئیمانی‌و مه‌ڕاسیمێكی جه‌ماوه‌ری، به سهرپهرشتیو ڕێنمایی یه‌كێتی زانایانی ئاینی كوردستان، له سه‌رتاسه‌ری شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان نزا‌و وتار‌و نوێژی باران به‌ڕێوه‌چوو، موسڵمانان به ده‌م گریان‌و نزاوه له خوای گه‌وره ده‌پاڕانه‌وه: كه جارێكی دیكه بارانی خێر‌و ره‌حمه‌تی خوای گه‌وره دابارێتهوه سه‌ر خاك‌و نیشتیمان.
له شاری هه‌ولێر جیا له‌وه‌ی زۆرترین خه‌ڵكی موسڵمانی شاره‌كه ئاماده بوون، به جۆرێك كه بۆ 3 جار نوێژه‌كه ئه‌نجامدرایه‌وه، له قه‌زای سۆرانیش به هه‌مان شێوه موسڵمانان ئاماده‌ی مه‌راسیمی سوننه‌تی نوێژه بارانه بوون‌و
له شاری سلێمانیش به قه‌زاو ناحیه‌كانی: كه‌لار، كفری، ده‌ربه‌ندیخان، شارەزوورو، رانیه‌وه، به‌هه‌مان شێوه موسڵمانان به جۆش‌و خرۆشه‌وه نوێژه بارانه‌یان ئه‌نجامدا.
شاری دهۆكیش هاوڕێ له‌گه‌ڵ زاخۆی ده‌لال له ده‌رچوونێكی جه‌ماوه‌ریدا، موسڵمانان به‌شداریان كرد، له زیندوو كردنه‌وه‌ی سوننه‌تی نوێژه بارانه.
شایانی باسه: له هه‌موو ئه‌و شوێن‌و شارۆچكانه‌ی كه نوێژه‌كه‌ی تیا ئه‌نجام درا، به‌رپرسانی حكومی‌و حیزبی ئاماده‌بوون، ئه‌مه جیا له‌وه‌ی كه له شاری هه‌ولێر خودی به‌ڕێز وه‌زیری ئه‌وقاف ئاماده‌ی مه‌ڕاسیمه‌كه بوو.
 |