لقی سۆران لە چەند چالاکیەکی جۆراوجۆردا

 


ئەمڕۆ یەک شەممە ( ۱۱ ئەیلول) بەبۆنەی ( ٦۱ )ەمین سالەی  هەلگیرسانی شۆڕشی مەزنی ئەیلول شاندێکی لقی سۆران و ناوچەی دیانای یەکێتی زانایان سەردانی دەزگای ئەیلول و گوڵانی سۆرانیان کرد لەلایەن بەڕێز( حاجی میرخان دۆلەمەری ) پێشوازیان لێکراو دواتر شاندی لقەکەمان پیرۆزبای بەرپرسی لق و مامۆستایانی ئاینیان گەیاندە دەزگای ئەیلولی سۆران بەڕێزیشیان خۆشحالی خۆیان نیشاندا بەم سەردانەی لقەکەمان .


هەرئەمڕۆ (۱۱) ئەیلول شاندێکی تری لقەکەمان و ناوچەی دیانای یەکێتی زانایان بەدژداری مەڕاسیمی کۆتایی هێنانی خولی هاوینەی فێرکردنی قورئانی پیرۆزی کرد کەلەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سۆران سازکرابو ، نزیکەی ( ٦۰۰ ) قوتابی بەژداری خولەکان ببون دواتر خەلاتی ڕێزلێنان بەسەر مامۆستایانی خول و قوتابیە یەکەمەکان و دووەم و سێیەم ی خول دابەشکرا .


 


لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان