لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایان بەشداری چالاکیەکی کۆمەڵایەتی و جەماوەری دەکات

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە 15/9/2022 لەبانی مەقانی شاری چەمچەماڵ و دیوانی کوڕانی فەقێ محمد زەنگەنە )ماڵی بەڕێر کاک خالید فەقێ محمد  زەنگەنە) ئێوارە خوان و مەراسیمێکی شایستە ی ڕێزلێنان ڕێکخرا  بەمەبەستی دەست خۆشی و ڕێزلێنانی خەڵک و چین و توێژەکانی شاری چەمچەماڵ بۆ بەڕێز کاک جمالی حاجی علی کە یەکێکە لە پیاوە خێرخواز و کۆمەڵایەتییەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی لەبەرامبەر ئەو پڕۆژە گەورەو ناوازەیەی بۆ قەزای چەمچەماڵ ئەنجامی ئەدات لەسەر ئەرکی خۆی، ئەویش دروست کردنی نەخۆشخانەیەکی 100 تەختیە بۆ قەزاکە بەجوانترین دیزاین کەبڕی پێنج ملیۆن دۆلار تێچوەکەیەتی .


جێی ئاماژەیە لقی چەمچەماڵی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان ڕۆڵی سەرەکی هەبوو لە مەراسیمەکەداو خەڵاتی ڕێزلێنانی یەکێتی زانایانیان بەخشی بە هەریەک لە خێرخوازان جەمالی حاجی عەلی و خالیدی فەقێ محەممەدی زەنگەنە تاکو زیاتر سووربن لەسەر کاری خێرخوازی و خزمەتی کۆمەڵگە.