پەیامی پیرۆزبایی لیژنەی ئەوقاف وکاروباری ئایینی  بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان

بەبۆنەی یادی پەنجاودووەھەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان،لیژنەی ئەوقاف وکاروباری ئایینی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەکردن ئەمەش دەقی پەیامەکەیە:


بەناوی خودای گەورەومیھرەبان


بەبۆنەی پەنجا ودووەمین  ساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان، پیرۆزبایی خۆمان  لەلیژنەی ئەوقاف وکاروباری ئایینی ئاراستەی سەرجەم  زانایانی ئایینی ئیسلام لەیەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان دەكەین .


بئگومان دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامیی كوردستان بەرلەزیاترلەنیوسەدە هەنگاوێكی گرنگ بوو بە ئاراستەی بەهێزتركردنی ڕۆڵی مامۆستایانی ئایینی بۆبلاکردنەوەی پەیامی  دینداری و خواناسی و بڵاوكردنەوەی فەرهەنگی بەیەكەوەژیان وتەبایی و خۆشەویستی خاک و نیشتیمان ،بۆیەش لە قۆناغەجیاجیاکانی مێژووی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان  ڕۆڵ وکاریگەری  بەرچاویان هەبووە ،


ئەم یادەیەبەدەرفەت دەزانین بۆدووپاتکردنەوەی پەیوەندی وھەماھەنگیمان لەھەمووئەوپرس وبابەتانەی رەھەندی ئایینیان ھەیەلەپێناو وپارێزگاریکردن لەرەسەنایەتی وخواناسی ونیشتیمان پەروەری خەلکی کوردستان ،


جارێکی ترساڵیادی دامەزراندنی یەكێتیی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پیرۆزدەکەین ،ھیوای بەردەوامی وسەرکەوتنیان بۆئەخوازین ...


لیژنەی ئەوقاف وکاروباری ئایینی  لەپەرلەمانی کوردستان


٢٠-٩-٢٠٢٢