پەیامی رێزدار قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت بۆ ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیی زانایانی ئیسلامیی کوردستان

بە بۆنەی 52 ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی زانایان رێزدار قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەڕێزان سەرۆك و ئەندامانی مەكتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان


مامۆستایانی ئاینی پایەبەرز


سڵاوی خوای گەورەتان لێبێت


بەبۆنەی یادی ٥٢ ساڵەی  دامەزراندنی یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی ئاڕاستەی ئێوەی بەڕێز و سەرجەم زانایان و مامۆستایانی ئایینی كوردستان دەكەم.


رۆڵ و خزمەتی زانایانی ئاینی كوردستان بەرز دەنرخێنین، كەهەمیشە گرنگیانداوە بەگیانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی و رەتكردنەوەی بیری توندڕەوی و توندوتیژی زوڵم بەرامبەر ژنان بەتایبەتی و مرۆڤ بەشێوەیەکی گشتی.


یەكێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، وەك رێكخراوێكی ئایینی و نیشتمانیی و پیشەیی چاكەخواز، رۆڵی پێشەنگی هەبووە لەداكۆكیكردن لەچاكەی گشتی و چەتری کۆکەرەوەی زانا و مامۆستایانی ئایینی بوە، هیوادارم لەخزمەت بە ئایین و زانایان و كوردستان بەردەوام بێت و یادەکەتان ببێتە مایەی بەهێز بوونی زیاترتان.


دووبارە یادەكەتان پیرۆزبێت و هەر سەركەوتووبن.


 


قوباد تاڵەبانی


جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران