ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی یەکێتی زانایان دەکات

لە پەیامێکی تایبەتدا بەرێز مامۆستا سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان پیرۆزبایی 52 ساڵەی دامەزاندنی یەکێتی زانایان پیرۆز دەکات، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەرێز دکتۆر عبدالله مەلا سعید


بەرێزان مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


السلام علیکم ورحمە الله


هاتنەوەی پەنجاو دووهەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتیە بەرێزەکەتان پیرۆز دەکەین و لە خودای پەروەردگار داوای سەرکەوتن و بەردەوامی خەبات و کۆششتان بۆ دەکەم لە خزمەتی ئایینی پیرۆزی ئیسلام و بۆ پاراستنی شوناسی ئایینی و ئەخلاقی گەلەکەمان.


زانایانی ئایینی کوردستان و حوجرەو مەدەرەسەکانیان و میحراب و مینبەری مزگەوتەکانی کوردستان هەمیشە سەرچاوەی حەق بێژی و جێگای هیواو هاوکاری پرۆسەی چاکسازی بوون.


هەمیشە سەرکەوتوو بن


براتان


سەلاحەددین محمد بەهائەددین


ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان


21/9/2022