سەرۆکی یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم دەکات

لە تویتێکی تایبەتدا بەرێز د. عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان ئیدانەی هێڕشەکانی ئیران بۆ سەر هەرێم دەکات و رایدەگەیەنێت، ئەم کردارە پێچەوانەی پەیام و دروشمی ئیسلامیە.


سەرۆکی یەکێتی زانایان لە تویتەکەدا ئاماژەی بە ئایەتێکی قورئانی کردووە، کە دەفەرموێت: (بِأَيِّ ذَنْبٍ قُتِلَتْ) وەک ئاماژەیەک بۆ کوشتن و کردنە ئامانجی خەڵکی سیڤیل لە هەرێمی کوردستان بە هۆی تۆپبارانەکانەوە.


لە بەشێکی تری دەڵێت: كوردبوون تاوان نيە بەڵکو ویستی خوایە، داواکردنی مافی نەتەوەییش وەک چۆن بۆ هەموو میللەتانی دونیا ڕەوایە بۆ گەلی کوردیش هەر ڕەواو شەرعیە، چ عەجەب بەم شێوازە هێڕشی موشەکی دەکرێت و هاوڵاتی و خەڵکی سیڤیل دەکرێتە قوربانی!!


هەروەها دەڵێت: ئیدانەی هێڕشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێم دەکەم، بەدلنیاییەوە ئەم هەنگاوە نە خزمەت بە دۆخەکە دەکات، نە لەگەڵ مافی مرۆڤ و دروشمی ئیسلامی یەک دەگرێتەوە!!