لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری کردنەوەی مزگەوتی مەلا ساڵح کۆزەپانکەی لەشاری ھەولێر

رۆژی سێشەممە 22/ 11/ 2022، لەگوندی ئارامی شاری ھەولێر، مزگەوتی( مەلا ساڵح کۆزەپانکەیی) کرایەوە، مزگەوتەکە بەئەندازەو نەخشەسازییەکی نوێ و بەپێی ڕێنماییەکان دروستکراوە، مامۆستا سید موسی باقلانی بەرپرسی لقی هەولێری یەکێتی زانایان بەشداری مەراسیمەکەی کدرو بەناوی سەرۆکی یەکێتی زانایان وتەیەکی پێشکەش کردو تێیدا دەستخۆشی لەخێرخوازان کردو پیرۆزبای ئاراستەی دانیشتوانی گوندەکە کرد، هەروەک باسی لە گەورەیی و پیرۆزی مزگەوت لەناو کۆمەڵگەو لەروانگەی ئایینی پیرۆزی ئیسلام کرد.