لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دیداری زانستی هەفتانەی زانایانی ئایینی ئەنجام دەدات

ڕۆژی پێنج شەممە 2022/11/24 لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان لە میانی بەردەوامی دانیشتنی هەفتانەی زانایان و گەنگەشەی پرسە گەرم و گرنگەکان دیدارێکی بۆ زانایانی سنووری لقی شەقڵاوە رێکخست.


لەو دیدارە زانستیە کە بەڕێزان مامۆستا ملا جلال خیلانی جێگری سەرۆکی یەکێتی زانایان و بەڕێر مامۆستا حسن خۆشناو ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان و ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی بەشدار بوون، باس لە ( ئەو هۆکارانەی کە دەبنە مایەی لاوازی گوتاری مامۆستایانی ئاینی یان  قسە وەرنەگرتن و ڕەخنەگرتن لە مامۆستایان هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ ئێمەی مامۆستا و ووتارخوێن ،  گرنگە ئەوەی بەخەڵک دەلێین پێشی ئەوان ئێمە جێبەجێی بکەین پابەندبین بەهەموو ئەرکە ئاینیەکان دووبارە هەولی باش بدەین بۆ  کۆمەڵگا چونکە ئەوان چاویان لە دەستی مامۆستایانە لەلای خۆشیان کۆمەڵگا دەبێت ملا و نا ملا لەیەکتر جودابکاتەوە )کرا.


پێشکەشکاری بابەتی زانستی دیداری هەفتانەی ئەمجارە بۆ مامۆستا مەلا دکتۆر ( عماد گوانی) بەناونیشانی (هۆکاری لاوازی گوتاری مامۆستایانی ئاینی ) بەرێوە چوو.


خۆشبەختانە دوای تەواو بوون و پێشکەش کردنی بابەتەکە زانایانی بەشداربوو بە پرسیارو سەرنج و کۆمێنتی خۆیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کردو سەرکەوتووانە دانیشتنەکە کۆتایی هات.


ملا زهرالدین خیلانی کارگێر لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان و بەرپرسی راگەیاندنی لقی شەقڵاوە.