ئەمرۆ 26ی11ی2022 زانا‌و کەسایەتی ئایینی و کۆمەڵایەتی دەڤەری شارەزوور مامۆستا مەلا عبدالرحمن عبدالله پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی عەربەت كۆچی دوایی كرد‌و یه‌کێتی زانایان پرسه‌نامه‌یه‌ک ئاراسته‌ی خانه‌واده‌که‌ی ده‌کات، ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌که‌یه‌تی:
به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان
(وَبَشِّرِ الصَّابِرِينَ، الَّذِينَ إِذَا أَصَابَتْهُمْ مُصِيبَةٌ قَالُوا إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ)
بنەماڵەی خوالێخۆشبوو: مامۆستا مەلا عبدالرحمن عبدالله
بەرازی بوون بە قەدەری خوای گەورە هه‌واڵی وه‌فاتی زانا‌و کەسایەتی کۆمەڵایەتی و ئاینپەروەرو پێشنوێژ‌و وتارخوێنی مزگەوتی گەورەی شارۆچکەی عەربەت (مامۆستا مەلا عبدالرحمن عبدالله)مان پێگه‌یشت کە ئەمرۆ کۆچی دوایی کرد.
به‌و بۆنه‌وه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی لە خانه‌واده‌و که‌س و کاری ره‌حمه‌تی ده‌که‌ین، له‌خوای گه‌وره داواکارین سه‌برو ئارامی به خزم و دۆستانی ببه‌خشێت و جێگه‌ی مامۆستای ره‌حمه‌تی به‌هه‌شتی به‌رین بێت.
انا لله وانا الیه را‌جعون
یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان
26ی11ی2022 |