سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە موفتی سلۆپیاو شاندێکی یاوەری دەکات

ئەمرۆ 5ی12ی2022 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان لە بارەگای مەکتەبی تەنفیزی پێشوازی لە بەرێز حسێن ئاڵچی موفتی پێشوتری سلۆپیاو برازای مەرحوم شەرەفەدین ئاڵچی کرد


لە دانیشتنێکدا وێڕای خۆشحاڵی دەربرین بەدیدارەکە هەردوولا دوا پێشهاتەکانی رەوشی ئایینی و رۆڵی زانایان و چۆنیەتی بەرێوەبردنی مزگەوتەکان کرا، بەتایبەت کە زانایانی ئایینی هەمیشە رۆڵی ئەرێنی لە بڵاوکردنەوەی پەیامی ئاشتی و پاراستنی سەقامگیری کۆمەڵگە دەگێرن.


هەر لە دانیشتنەکە تەئکید لە پێویستی پەیوەندیەکان و بوونی هەماهەنگی و ئاڵوگۆڕی ئەزمونی بەرەو پێشبردنی رەوشی ئایینی کرایەوە.