لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان دیداری زانستی هەفتانەی زانایانی ئایینی ئەنجام دەدات

ڕۆژی پێنج شەممە 2023/11/2 لقی شەقڵاوەی یەکێتی زانایان لە میانی بەردەوامی دانیشتنی هەفتانەی زانایان و گەنگەشەی پرسە گەرم و گرنگەکان دیدارێکی بۆ زانایانی سنووری لقی شەقڵاوە رێکخست.


لەو دیدارە زانستیە کە ژمارەیەک لە زانایانی ئایینی بەشدار بوون، باس لە (گرنکی گۆشەگیری لە سەردەمی ئاژاوەدا). پێشکەشکاری بابەتی زانستی دیداری هەفتانەی ئەمجارە بۆ بەڕێز مامۆستا مەلا (جمال احمد ملا شێخ وەسمانی) بەناونیشانی (اهمية العزلة عند فساد الزمان) بەرێوە چوو.


خۆشبەختانە دوای تەواو بوون و پێشکەش کردنی بابەتەکە زانایانی بەشداربوو بە پرسیارو سەرنج و کۆمێنتی خۆیان بابەتەکەیان دەوڵەمەندتر کردو سەرکەوتووانە دانیشتنەکە کۆتایی هات.


ملا زهرالدین خیلانی کارگێر لقی شقلاوەی یەکێتی زانایان و بەرپرسی راگەیاندنی لقی شەقڵاوە.