لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان بەشداری لە كۆڕێكی رۆشنبیری دەكات و سەردانی مەڵبەندی 11ی یەكێتی نیشتیمانی دەكات

سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە 30/11/2023 شاندێکی باڵای لقی گەرمیانی یەكێتی زانایان، كە پێكهاتبوو لە بەڕێزان بەرپرسی لق مامۆستا مەلا حمدامین كەلاری و زانایان كارگێڕانی لق؛ بەشداریانکرد لە کۆڕیكی رۆشنبیری بەناونیشانی جیهانی كتێب، كە لە کتێبخانەی گشتی کەلار سازكرابوو، دواتریش هەر لەمیانەی كۆڕەكەدا خەڵات دابەشکرا بەسەر ئامادەبووانن.



پاشان شاندی ناوبراو، بەبۆنەی دەستبەکاربوونی بەڕێز سالار مەحمود وەك بەرپرسی نوێی مەڵَبەند؛ سەردانی مەڵبەند١1٫ی گەرمیانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستانیان کرد و لەلایەن بەڕێزان بەرپرس و کارگێڕانی مەڵبەند، بە گەرمی پیشوازیان لێکرا و لەدانیشتنێكدا بەڕێز بەرپرسی لقی زانایان پیرۆزبایی ئاراستەی بەرپرسی نوێی مەڵبەند كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست.


ڕاگەیاندنی لقی گەرمیان