لقی سۆرانی یەکێتی زانایان پێشوازی لە شاندێکی مەڵبەندی ٦ی سۆرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات

رۆژی 28ی1ی2024 بەرێز مامۆستا ملا خالد مەلەکی بەرپرسی لقی سۆرانی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بە ئامادەبوونی ستافی لق پێشوازیان کرد لە بەڕێزان کاک خدر مصطفی بەرپرسی مەڵبەندی ٦ی سۆرانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و شاندێکی یاوەری.


لە دانیشتنێکدا هەردوولا وێڕای باسکردن و بەرزنرخاندنی رۆڵی زانایان چەند پرس و بابەتێکی تریان پەیوەست بە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تاوتوێ کرد.