ساڵیادی رادیۆی (دەنگی زانایان) بەرزو پیرۆز بێت

ئەمرۆ 4ی2ی2024 ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆیی (دەنگی زانایان)ە، بە بۆنەوە راگەیاندنی یەکێتی زانایان پەیامێک بڵاو دەکاتەوە، ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:


بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان


(( إِنْ أُرِيدُ إِلَّا الْإِصْلَاحَ مَا اسْتَطَعْتُ وَمَا تَوْفِيقِي إِلَّا بِاللَّهِ عَلَيْهِ تَوَكَّلْتُ وَإِلَيْهِ أُنِيبُ)) هود:88.


بە بۆنەی هاتنەوەی ساڵیادی دامەزراندنی رادیۆی (دەنگی زانایان) پیرۆزبایی گەرممان ئاراستەی سەرجەم بیسەران و هەوادارانی رادیۆکەمان دەکەین و سوپاس و دەستخۆشی زۆرمان بۆ هەموو ئەوانەی هاوکارو پشتیوان بوونە بۆ دەنگی زانایان، بەتایبەت ئەو پێشکەشکارو میوانانەی بە بەرنامەی تایبەت و زانیاری جۆراوجۆر خزمەتیان پێشکەش کردووە.


هەوڵمانداوە لە چوارچێوەی پەیامی میانڕەوی و هەستی ئایینی و نەتەوەیی، وە گرنگیدان بە پێکەوەژیان و سەقامگیری کۆمەڵگەو ئاشتی کۆمەڵایەتی خزمەت بکەین و دەنگی زانایان بە کۆمەڵگە بگەینین، دووپاتی دەکەینەوە بەردەوام دەبین و هەمیشە بایەخ بە بڵاوکردنەوەی هۆشیاری ئایینی و بنەماکانی ئاشتی و بەها باڵاکانی کۆمەڵگەو هەستی ئاینپەروەری و نیشتمان دۆستی دەدەین.


جارێکی تر ئەم سالیادە پیرۆز دەکەین و هیوای سەرکەوتن بۆ هەموو لایەک دەخوازین.


راگەیاندنی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان


4ی2ی2024