هه‌ڵەبجە: لقی شارەزووری یەكێتی زانایان بەشداری لە رێوڕەسمێكی بەخشینی ئیجازەی زانستیدا دەكات

ڕۆژی شەممە 3\2\2024 لەپارێزگای هەڵەبجە، شاندێکی باڵای لقی شارەزووری یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی كوردستان، کە پێکهاتبوو لە بەڕێزان مامۆستا شێخ غازی بەرپرسی لق و مامۆستا سەید گاهیر بەرپرسی لیژنەی فەتوای لق و مامۆستا مەلا مەحمود و مامۆستا مەلا فایەق و مامۆستا مەلا ابوبکر کاکە و مامۆستا مەلا فەهمی ئەندامانی لێژنەی فەتوای لق و مامۆستا مەلا عبدالرحیم و مامۆستا مەلا سەردار و مامۆستا مەلا فارس کارگێڕانی لق؛ ئامادەی مەراسیمی بەخشینی بڕوانامەی زانستی بەدوو فێرخواز بوون لە مزگەوت ومەدرەسەی دار السلام.


شایانی باسە: لەلایەن مامۆستای مۆڵەت بەخش مامۆستا شێخ عمر شێخ نورەدین موفتی ئیجازەنامەكە خوێندرایەوە و ئاهەنگێكی خنجیلانە بەم بۆنەیەوە بەڕێوەچوو.