سەرۆکی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین دەکات

دوێنێ 5ی2ی2024 بەرێز د.عبدالله مەلا وەیسی سەرۆکی یەکێتی زانایان بە ئامادەیی بەرێز د.عومەر مرۆ ئەندامی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایان پێشوازی لە بەرێز مامۆستا عەلی عەبدولرەحمان رسول بەڕێوەبەری گشتی کاروباری مین – ھەولێر- كرد.


لەدانیشتنێکدا بەگرنگیەوە باسیان لە رۆڵ و ئەركی مامۆستایانی ئایینی لە ھۆشیارکردنەوەی ھاونیشتیمانیان لەمەترسیەکانی مین وتەقەمەنی لەرێگای وتاری ھەیینی ومینبەری مزگەوتەكانەوە كرا، بەو پێیەی بەرنامەی مینپاکی چەندە رەھەندێكی مرۆڤانەی ھەیە، ئەوەندەش رەھەندی ئایینی و نەتەوەیی ھەیە كەمەبەست لێی زیاتر پاراستنی گیانی ھاونیشتیمانیانە.


ھەروەھا باسیان لە پاڵپشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، کابینەی نۆیەم کرد لە پاڵپشتی بەردەوامیان بۆ كاری مینلابەری بۆ پاككردنەوەی ھەرێمی كوردستان لە مین و پاشماوەكانی تەقەمەنی جەنگی و ھەردوولا ئەمەیان بەكارێكی پرلەخزمەت و مرۆڤانە وەسفكرد.


لای خۆیەوە سەرۆکی یەکێتی زانایان دووپاتی پاڵپشتی و پشتیوانی یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستانی کردەوە بۆ هه‌ربابه‌ت و پڕۆژه‌یه‌ك كه‌ خزمه‌ت بە كوردستانیان بكات.