سەیدسادق: لقی شارەزووری یەكێتی زانایان سەردانی مەڵبەندی شارەزووری یەكگرتووی ئیسلامی دەكات

ڕۆژی سێشەممه 6\2\2024 شاندێکی باڵای لقی شارەزووری یەکێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی كوردستان، كە پێكاهاتبو لە بەڕێزان مامۆستا شێخ غازی بەرپرسی لق و مامۆستا مەلا فارس کارگێڕی لق؛ سەردانی مەڵبەندی شارەزووری یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد لەقەزای سەیدسادق و بە گەرمی لەلایەن بەڕێزان کاک حاجی جەلال گاهیر بەرپرسی مەڵبەند و ئەندامانی مەڵبەندەوە بە گەرمی پێشوازیان لێ کرا.


شایانی باسە؛ شاندی باڵای لق پیرۆزبایی زانایانی لقیان ئاراستەی مەڵبەندی ناوبراو كرد، بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و هیوای سەركەوتنیان خواست.