لقی هەڵەبجەی یەكێتی زانایان سەردانی مەڵبەندی پێنجی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەكات

ڕۆژی سێشەممە بەرواری 2024/2/6 شاندێکی باڵای لقی هەڵەبجەی یەكێتی زانایان، بە سەرپەرشتی بەڕێز مامۆستا مەلا عبدالحمید حمەفرج بەرپرسی لق و بەیاوەری ژمارەیەک لە بەرێزان کارگێڕانی لق، بە مەبەستی پیرۆزبایی ساڵیادی 30ساڵەی دامەزراندنیەوە؛ سەردانی مەڵبەندی پێنجی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستانیان کرد و لەنزیکەوە پیرۆزباییان لێکردن و هیوای سەرکەوتن و بەرەو پێشچونی زیاتریان بۆ خواستن.


شایانی باسە؛ شاندەکە لەلایەن بەڕێزان کاک شێخ حسن شێخ عبدالله بەرپرسی مەڵبەند و ژمارەیەک لە کارگێڕان و ئەندامانی مەڵبەندەوە بەگەرمی پێشوازیان لێ کرا .


ڕاگەیاندنی لقی هەڵەبجەی یەکێتی زانایان